قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن قائیمقامی سلێمانی دەرکرا، بەشێوازێک بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوام بێت و لەهەمانکاتدا بڕی هاوردەکردنی گۆشتی سور و ئاژەڵی زیندوو ماسی کراوەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەخراوەتەڕوو، “بڕیاردرا لەپێناو کوالێتی و بڕی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی لەگەڵ دۆخی ئابوری هاووڵاتییان چەند رێکارێک بگیرێتەبەر، لەوانە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوام بێت و لەهەمانکاتدا بڕی هاوردەکردنی گۆشتی سور و ئاژەڵی زیندوو ماسی کراوەبێت”.

هەر لە راگەیانراوەکەدا هاتووە، “کە گرنگی زیاتر بە ساردکەرەوەکان و هەڵگرتنی بەروبومە سەوزە و میوە بدرێت بۆئەوەی زیاتر سود لە بەروبومی ناوخۆ وەرگیرێت، هاوکات بڕیاردرا زیادەڕەوییەکان و پاکردنەوەی ناو عەلوەی سلێمانی چارەسەر بکرێن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پێداچونەوە بە مۆڵەتپێدانی کێڵگە پەرەوەرییەکان و دروستکردنی هاماهەنگی زیاتر لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمی ناوخۆیی، بەروبومە ناوخۆییەکان لەرووی کوالێتی و بڕەوە گرنگییان پێبدرێت”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار