دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "دوو کەسی دانیشتووی قەزای ئاکرێ توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون".
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، دکتۆر سەرکار سورچی رایگەیاند، "لەمساڵدا تەنھا دوو تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون، پیاوێک و ئافرەتێک، کە ھەردووکیان ئەندامی یەک خێزان بوون، پیاوەکە گیانی لەدەست دا، بەڵام ئافرەتەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، لە نەخۆشخانە دەرکرا و بە تەندروستییەکی باش و جێگیر گەڕایەوە نێو خێزانەکەی".
وتیشی، "لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نییە."

بابهتی پهیوهندیدار