کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەزرەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەینێ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (2 – 3) پلەى سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە:

هەولێر : 37

سلێمانى: 35

دهۆک : 36

زاخۆ : 37

هەڵەبجە :35

کەرکوک: 39

سۆران : 33

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان : 40

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار