فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری قەزاکانی شارباژێڕ و قەڵادزێیان بۆردوومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە هاولاتی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە شاخاوییەکانی سنووری قەزای شارباژیڕیان بۆردوومانکردووە و تائێستا زیانەکان نەزانراون".
هەروەها بەپێی زانیارییەکانت هاوڵاتی، هەر بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لوتکەى کوڕیسى-یان لە چیاى ئاسۆس لە سنوورى قەزای قەڵادزێ بۆردوومانکرد و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکە نەزانراوە.

بابهتی پهیوهندیدار