دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی داواكراوبوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب، ب، ع / ش، ب، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار