ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.
یەکێک لە تەوەرەکان تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی 2024 – 2025، کە لە کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەوەش دوای کۆبونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 15ی ئایاری 2024، لەگەڵ لیژنەی وزاریی حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە تەرخانکراوەکانی هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتێک لەبارەی برەودان بە سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووکەکانی لاوان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر کە ئەم سندووقە پاڵپشتیی دارایی بۆ پرۆژەی بچووک و مامناوەند دابین دەکات.
ههر لە کۆبونەوەی ئەمڕۆشدا، ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتێک لەبارەی رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەریی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەخرێتەڕوو، هاوكات گفتوگۆ لهسهر دۆخی ئێستای ناوچە دابڕێنراوەکانیش دهكرێت.
تەوەرێکی تریش تایبەت دەبێت بە کێشەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی لە لایەن حوکمەتی عێراقەوە.
