دوای چاودێریکردنیان لە لایەن پۆلیسەوە چوار تۆمەتبار لە دەربەندیخان دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخاندا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، كه به‌نیازبون له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان دزیی بكه‌ن‌و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێرییان خسته سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به‌نیازی دزیكردن چوبونه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخاندا توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن".
دەشڵێت، "له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه به‌مه‌به‌ستی دزینی ماتۆڕسكیل چونه‌ته قه‌زاكه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكدا. له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، یـ، ع - ع، چ، ج - د، ج، س - أ، ع، م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
