دوای 29 رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی (نەجمەدین محمد ساڵح) تەمەن 75 ساڵ لەڕۆژی 1ی 5ی 2024وە لەماڵ چوبووە دەرەوەو چارەنووسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاوڵاتییەکە، سەرەنجام ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکە".

بابهتی پهیوهندیدار