ئۆتۆمبێلێک لە تەنیشت پرۆژەی میران سیتی لە سلێمانی تەقییەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی
رۆژی سێشەممە 2-7-2024، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سۆرێنتۆ، رەنگی رەش لە نزیک پرۆژەی میران سیتی لە سلێمانی تەقییەوە.
بەهۆی رووداوەکەوە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و لەلایەن هاووڵاتییانەوە براون بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
هەر زوو تیمەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئۆپەراسیۆن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و چواردەوری ئۆتۆمبێلەکەیاندا.
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری تەقینەوەکە چیبووە.
گومانەکان بۆ هێرشی درۆنی یان بۆمبی لکێنراو یان کێشە لە تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە دەچێت.

بابهتی پهیوهندیدار