سێ منداڵ بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


لە گوندی لانەسیتی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک سێ منداڵ دەشێلێت و رەوانەی نەخۆشخانەکران، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لە گوندی لانەسیتی لە قەزای کەلار، دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات سێ منداڵ دەشێلێت پاشان خۆی دەکێشێت بە بۆردێکدا و زیان بە بۆردەکە دەگەیەنێت.

دەشڵێت، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی ( 2016 - 2016 - 2017 )ەو، لە گوندی لانە سیتی دادەنیشن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئەووشی خستۆتەڕوو، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ووداوەکە دەستی پێکردووە و لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە مۆڵەتی شۆفێری نیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار