ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک و پرسى مووچەى مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکانیش گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمووزى 2024، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لە حکومەتى فیدراڵى بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو گفتوگۆى لە بارەوە دەکرێت.

کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆران و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان.

یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ لەبارەى دەروازە سنوورییەکان. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار