بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر رادەگیرێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی مەشقێکی فریاگوزارییەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەمووزی 2024، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تەمووزى 2024، بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راده‌گیرێن.
لەبارەى بوونى ژمارەیەکى زۆر ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاونیشتمانییان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه کە هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار