سایتی شەفافییەت: داهاتی سلێمانی نزیكەی دوو ملیار دینار كەمی كردووە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 29ی حوزەیرانی 2024، تا 5ی تەمووزی 2024ی، بڕی 17 ملیار و 80ملیۆن و 814 هەزار و 383 دینار بووە.
سایتی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین لە هەفتەی رابردوودا 17 ملیار و 80 ملیۆن و 814 هەزار و 383 دیناربووە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی هەفتەی رابردوو لە چاو هەفتەی پێشووتر نزیكەی 11% واتا نزیكەی دوو ملیار دینار كەمی كردووە.
دەشڵیت، بەجۆرێك كە 79%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 21%ی داهاتەکە بەشێوەی چەک بووە.

بابهتی پهیوهندیدار