کۆڵبەرێک کوژرا و شەشی دیکەش برینداربوون
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئەیوب محەمەدی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەستداوە و شەش کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە حەوت کۆڵبەر برینداربوون.
وەک ئاماژەی پێدراوە، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیوب محەمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
هەروەها شەش کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ئەیوب مورادی، مەسیح مورادی، مەهدی بەشارەتی، مێهران عەبدی، پەیمان وەیسی و سەمیع زارعی برینداربوون کە سەرجەمیان خەڵکی گوندی زیران سەر بە شاری جوانڕۆ بوون.
