لە ماوەی شەش مانگدا 971 ئاگر لە هەولێر کەوتۆتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوەی لە هەولێر بڵاوکردەوە و دەلێت، لە ماوەی شەش مانگدا 971 ئاگر كەوتنەوەتەوەی جۆراو جۆر لە هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە 19 کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2014، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای هەولێر 971 رووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراو جۆر روویداوە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکان 19 كەس گیانیان لەدەستداوە و 69 كەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدا لەكۆی ئاگركەوتنەوەكاندا 295 حاڵەت رووداوی سوتانی پوش و پاوان بووە، 230 حاڵەتی سوتانی ماڵان هەبووە.

سەبارەت بە رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەکانیش وتی، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 137 رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل بەهۆكاری جیاواز تۆماركراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار