لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پەروەردەکان شایستە داراییەکانی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکەن.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند، " لە هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پەروەردەکان شایستە داراییەکانی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆتا دانیشتنمان لە 3ی تەموزی 2024 وەکو دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دکتۆر ئالان، وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڵێنمان وەرگرت کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک بدات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست پێش کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن".

وتیشی، "حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، هەروەها نووسراو کراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە".

بەپێی بڕیاری ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەنێوان 250 بۆ 400 هەزارە، لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 37 هەزار".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار