پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک بە تایبەتى لە پارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشووری هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ناوچەکانى باکوورى هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبێتەوە".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە 13ی تەموزی 2024، ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕیژەى (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46
