لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونی وردبینییەکە لیستەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی 7ی وەزارەت و دەستەکان ئامادەکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "دوای ئەوەی وردبینیی تێدا دەکرێت رەوانەی بەغدا دەکرێت، بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە و بەغدا بڕیاریداوە پارە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار