هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلای دژ بە سوپای تورکیا بڵاوکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە وردەکاری ژمارەیەک چالاکی هێزەکانی گەریلای کوردستانی بڵاوکردەوە کە دژی سوپای تورکیا ئەنجامیان داوە، ئەو زیانانەیان ئاشکراکرد کە بەر سوپای تورکیا کەوتون، هەروەها ئاماری ئەو هێرشانەشی خستەڕوو کە تورکیا بۆسەر هێزەکانیان ئەنجامیان داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئەنجامی ژمارەیەک چالاکی هێزەکانی گەریلای کوردستانی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، "لە 15ی تەموز کاتژمێر 2:34 دوانیوەڕۆ هێزەکانمان لە ناوچەی شەهید دەلیل، رۆژئاوای زاپ سوپای تورکیایان کردە ئامانج لە کاتێکدا لە هەوڵی دانانی یەکێک لە سیستەمی کامێرای چاودێری لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بوو، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی جوڵەی سوپای تورکیا".

ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی 16ی تەموز، کاتژمێر 1:35 خولەکی شەو هێزەکانمان رێگرییان لە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا کرد کە هەوڵیان دەدا لەسەر گردی نەورۆز لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بنیشنەوە، هەروەها هەلیکۆپتەرێکی “سکۆرسکی” دوای ئەوەی بەر باڵەکەی کەوت و کەوتە خوارەوە، لە ئەو ناوچەیەی کە هەوڵی نیشتنەوەی دەدا تێیدا ئەفسەرێک بەناوی مستەفا بە پلەی نەقیب و دوو فڕۆکەوان بە پلەی نەقیب و دوو تەکنیکار و حەوت سەربازی تورکیا کە لەناو ئەم هێلیکۆپتەرەدا بوون بریندار بوون".

هەپەگە وتی، "لە 17ی تەموز، کاتژمێر 12:45ی خولەکی شەو و 2:00 بەرەبەیان هێزەکانمان لە یەکەکانی ژنانی ئازاد - ستار (یەژا-ستار) رێگرییان لەو هەلیکۆپتەرانە کرد کە لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهاردا دەسوڕانەوە، هەروەها رۆژی 16ی تەموز کاتژمێر 7:40 خولەکی ئێوارە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم خرایە خوارەوە".

ئەوەش ئاشکرا کراوە، "رۆژی 17ی تەموز کاتژمێر 1:30ی خولەکی شەو هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتییان ئەنجامدا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا یەک ئامێری بلاجکتۆر و یەکێک لە سیستەمی کامێرای چاودێری و چەند تەقەمەنییەک کە سەر بە تورکیا بوو دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها ڕۆژی 15ی تەموز کاتژمێر 4:35 خولەکی دوانیوەڕۆ هێزەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامدە کردە ئامانج و پێگەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە 16ی تەموز کاتژمێر 1:15 خولەکی دوانیوەڕۆ و 5:45 خولەکی دوانیوەڕۆ هێزەکانمان لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد - ستار بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامدیە کردە ئامانج و پێگەیەکی سوپای داگیرکەریان تێکشکاند، هەروەها لە 16ی تەموز کاتژمێر 6:40 خولەکی ئێوارە هێزەکانمان لە یەکەکانی ژنانی ئازاد - ستار بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج".

هەپەگە وتیشی، "رۆژی 16ی تەموز، کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو هێزەکانمان رێگرییان لە کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا کرد کە لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بێشێلی دەسوڕانەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆپتەرەکەی تورکیا ناچاربن ناوچەکە بەجێبهێڵن".

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، "رۆژی 16ی تەموز تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم شەش جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران، هەروەها لە ڕۆژانی 15 و 16ی تەموزدا 12 جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، گردی شەهید هەیمان، لولان، کولیت، سێنین، و گردی شەهید هاوار لە دەڤەری خاکورک، هەروەها گۆڕەپانەکانی کاریی زەنکێل و دەشتی کافیا لە ناوچەی کاری سێ جار، و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید سێ جار، و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە چیلاز لە ناوچەی متینا دوو جار، بە گشتی 20 جار بۆردومان کراوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە".

ئەوەش هاتووە، "لە ڕۆژانی 15 و 16 و 17ی تەموزدا مەیدانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە رۆژئاوای زاب و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سری متینا لە ناوچەی متینا لە لایەن تورکیاوە بۆردوومانکران".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار