دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مەترسیداری راگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی راگەیاند، کە زیاتر لە 250 کەسیان کردووەتە ئامانج لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان ئەندامێکی سەرەکی باندەکە دەستگیربکەن، ئەم باندە داواکراون لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)ەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەسەر سکاڵای ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی ئەم باندە کەبەشێوەی گروپ کاریان کردووە لە دەرەوەی وڵات، بوونەتەهۆی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ژیانی 250 کەس".

ئەوەش ئاشکراکراوە، "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا ئەندامی سەرەکی باندەکە بەناوی (پ،ئ،ح) بە ئامانج بگرن و لە وڵاتی تورکیاوە بە پلانێکی تۆکمە بەناونیشانی رێکخستنی ژوانێک بیگەڕێننەوە شاری سلێمانی و دەستبەجێ دەستگیری بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار