لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی دەربازبوون لە سنوور هەشت کەس دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، دەستگیرکردنی هەشت کەسی راگەیاند کە هەوڵی دەربازبوونیان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک دەدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەموزی 2024، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی هەشت کەسی راگەیاند لەلایەن هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی دەربازی سنوور بن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو هەشت کەسەی دەستگیر کراون شەش کەسیان هاووڵاتی بیانین و دوو کەسی دیکەیان رەگەزنامەی عێراقییان هەیە".
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور روونیکردووەتەوە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و ڕێککاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر".

بابهتی پهیوهندیدار