ئاگر لە دوو کۆگای ناوچەی پیشەسازیی یەک لە سلێمانی کەوتەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئارام عەلی دەڵێت، ئاگر له دوو كۆگای ناوچه‌ی پیشه‌سازیی یه‌ك له سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمووزی 2024، ئارام عەلی وتەبێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوی ئاگر کەوتنەوە كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی روویداوە بەهۆیەوە دوو كۆگا سوتاون و تیمه‌كان ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه.
دەشڵێت، تیمه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و دوای هه‌وڵێكی زۆر ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
ئەوەشی خسۆتەڕوو، كه ئاگره‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماددی زۆری هه‌بووه.
ئارام عه‌لی ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار