کچێکی تەمەن 23 ساڵ خنکا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، کە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 23 ساڵ لە پاشاوی قوڕەگۆو خنکا.

ئەمشەو هەینی 19ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی راپەڕین ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێك بەناوی(لا، هـ، ع) لەدایکبووی ساڵی 2001 ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی رانیە لە گەڕەکی کێوەڕەش".

بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت ناوبراو باری دەروونی تەواو نەبووە و بە تەنیا رۆیشتووە بۆ نزیك گوندی قوڕەگۆ، لەوێش خۆی خستوووەتە ناوی پاشاوی قوڕەگۆو بەو هۆیەوە خنکاوە.

ئاماژە بەوەکراوە، "تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری رانیە کرا دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری ناوبراو رادەستی کەسوکاری کرایەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار