قایمقامییەتى سلێمانى لەبارەی فرۆشتنی جگەرەوە هۆشداری دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قایمقامییەتى سلێمانى هۆشداری دەدات و دەڵێت "نابێت دووكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به منداڵی خوار 18 ساڵ بفرۆشن".
ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "نابێت دووكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به منداڵی خوار ١٨ ساڵ بفرۆشن، هەروەها گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان (ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ سه‌رو 18 ساڵ وه‌رگرتوه)، هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دووكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان دەبێت رێگری لە منداڵی نەوجەوان بۆ شوێنەکانیان بكه‌ن، نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن".
بەپێی راگەیەندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانی بێت، بەپێچەوانەوە خاوەنى ئەو شوێنانە رووبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار