شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە 21ی تەموزی 2024 شاندێک بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا دەکات و لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا دەکات".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، "وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت، ئەگەر تەواوبێت سبەی ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکات لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی چاودێریی دارایی عێراق دەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار