هەپەگە: لە چەند چالاکییەکدا پێنج سەربازی تورکیا کوژران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشەکانی تورکیا و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە رایگەیاند، "لە پێنج چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە رۆژانی 17 تا 19ی تەمموز لە گۆڕەپانی گوندی جیان، شارگئلاتا و گوندی سێگوزا لە گەڤە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلی لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، زاپ پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژران، دوو سەنگەر و کامێرایەکی چاودێری لەناوبراون".

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە 18ی تەموز تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە 18 و 19ی تەموز گۆڕەپانەکانی لۆلان، کۆلیت و شەهید شەریفی هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی ئاڤتەهلی، دەشتی کافیا، سپیندار، کانی گوزێ، گرگاشێ و مژێی هەرێمی گارە، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بەگشتی 25 جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون".

هەروەها 20ی تەموز گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار