دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی سەرجەم فەرمانبەرانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق rایگەیاند "فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتەکەیان دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان کرد".

داواشی لە وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان کرد کە نوێنەریان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە بنێرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا روون نییە کەی بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و کەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار