لە هەرێمی کوردستان کێشە بۆ 100 هەزار خانەنشین دروستدەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندام پەرلەمانێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، کە له بهغدا مهترسیى لهسهر 100 ههزار خانهنشینى ههرێمى كوردستان دروستبووە، ئاماژە بەوەشدەکات "موچهى ئهو خانهنشینانه لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوورییه".
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، سۆران عومهر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "خانەنشینی سەربازیی، یەکێک لە دۆسێ پڕ لە ناموستەحەقەکانی حکومەتە، زیاتر لە 100 هەزار خانەنشینی سەربازیی هەیە لەهەرێم لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی داراییو ئابوری، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە هەیە لەیەکەی 70و 80 بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی هەبوە، بەناوی پێشمەرگەی دێرینو ئەیلول، لەساڵی 2015وە بە فەرمی حکومەتی هەرێمم لەمکارە نایاساییانە ئاگادارکردووهتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دواجار لەیاسای چاکسازیی لەمادەی ههشت نوسراوە (گواستنەوەی گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیو هەر فەرمانگەو یەکەیەکی دیکەی کارگێڕییو دارایی کە موچەی خانەنشینی لێ دابەشدەکرێت (سەربازییو شارستانیو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو یەکە ڕێکنەخراوەکانی هێزی پێشمەرگە) گواستنەوەی موڵک و کەلوپەکانیان و دۆسێکانیان بۆ سەر بەڕێوەبەرێتی گشتیی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم".
ئەوەش وتوە، "بەداخەوە تائێستا لەیەکەی 70 بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی و دۆسێی خانەنشیکراوەکانی پێشمەرگە کە ژمارەیان نۆ هەزار کەسە هەر لەوێ ماوەو نەگوازراوەتەوە، هەروەها چاودێری دارایی فیدراڵ داوایکردوە دۆسێی خانەنشینی سەربازیان پێبدرێت بۆ وردبینی، نابێت هیچ شوێنێک هەبێت بۆ خانەنشینی لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی گشتی وەزارەتی دارایی".
ئەم وتانەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە، ئهمڕۆ ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ههرێمی کوردستان رایگەیاند، "بهگوێرهى یاسای چاکسازیی و راپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی، نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوهبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی موچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی 70 تائێستا هیچ داتاو زانیاریی و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوهبەرایەتی گشتی ژمێرکارییو بەڕێوهبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشدا، "وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لەدواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان، بەڵکو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70 کاربکات بۆ ئەوەی بەزوترینکات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوەسەر بەڕێوهبەرایەتی گشتی خانەنشین لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان"، بهڵام ئهوهشى وتوه، "هاوشێوەی مانگەکانی دیكه وەزیری دارایی فەرمانیکردووه بەخەرجکردنی موچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بەیەکجاریی چارەسەردەکرێت".
