لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەردوو دەزگای ئاسایشی هەرێم و عێراق 21 تیرۆریست دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی 21 تیرۆریستی راگەیاند، کە لەناویاندا دوو گەورە تیرۆریست و بەرپرسی ئەمنی وویلایەتی فەلوجە و دیجلە هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند، "لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بووە، بە فەرمانی دادوەر توانرا لە پارێزگای سلێمانی 21 تیرۆریستی (داعش) دەستگیربکەن کە داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق، تیرۆریستان بەئامانجی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەئەنجامی دانپێدانانی تیرۆریستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پیلاندانەر و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستادا تیرۆریستان بە مادەی چواری تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق،  لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکانیان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار