دەستەی داکۆکیکیردن لە سروشتی سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو زەویانەی شاخی گۆیژە، کە کاریان تێدا دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەرانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە ڕەوشی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بڕینی شاخی گۆیژە، سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی فەرمانگەی داواکاری گشتییان کرد و ڕایانگەیاند لیژنە لەسەر ئەو زەویانەی شاخی گۆیژە پێکهێنراوە کە کاریان تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی تەمووزی 2024، نوێنەرانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ڕاگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی ئەوە کراوە؛ بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە ڕەوشی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بڕینی شاخی گۆیژە، سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و فەرمانگەی داواکاری گشتییان کردووە لە سلێمانی.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “لە میانەی چاوپێکەوتن و سەردانەکەوە بۆیان دەرکەوتووە کە داواکاری ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بە خودی وەزارەتی داراییشەوە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو زەویانەی کە لەشاخی گوێژە کاری تێدا دەکرێت”.

باس لەوەشکراوە، لیژنەی لێکۆلینەوەی کارگێڕی لەلایەن چەند لایەنێکی حکومییەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە و داوا کراوە داواکاری گشتیی سلێمانی، ئەندامی خۆیان بۆ ناو لیژنەکە دیاری بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار