پەیامێک لە نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژەوە:

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مامۆستایانی وانەبێژ سەرجەمیان بەپێی پێویستی دانراون، وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە مامۆستایانی وانەبێژ ھەیە و (30%) میلاکی پەروەردە پێکھاتووە لە مامۆستایانی وانەبێژ.

لە ئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ (37,774) وانەبێژە، کە ساڵ بە ساڵ ئەم ڕێژەیە لە زیاد بووندایە، بۆیە پێویستە بەدەم دواکاری نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن، کە دامەزراندن و کردنیانە بە ھەمیشەیی.

پێویستە کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ پێش هەڵبژاردنی مانگی 10ی 2024 بە دامەزراندنیان بە شێوازی هەمیشەیی یەکلایی بکرێتەوە.

کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ تەنها پێویستی بە (9) ملیار دینارە بۆ ئەوەی دابمەزرێن و ببن بە ھەمیشەیی.

لە ساڵی (2014)وە تا ئێستا، دامەزراندن نەبووە لە وەزارەتی پەروەردە! کەچی وەزارەتی پەروەردە ھەموو ساڵێک پێویستی بە دامەزراندنە، بۆیە لە ئێستادا پێویستە سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن.

مامۆستای وانەبێژ ھەیە (15) ساڵە وانەبێژە؟! مامۆستای وانەبێژ ھەیە (13) ساڵە وانەبێژە.

ئایا دوای ئەو هەموو ساڵە لە وانەبێژی، کەی حکومەت دەمانکاتە ھەمیشەیی؟ دوای (١٥) بۆ (١٦) ساڵ وانەبێژی کەی بەدەم داواکاری مامۆستایانی وانەبێژەوە دێن!؟ مامۆستایانی وانەبێژ گەنجێتی خۆیان، تەمەنی خۆیان، پێشکەش بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، ھیوادارم حکومەتی ھەرێم پاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ بداتەوە بە دامەزراندن و کردنیان بەھەمیشەیی. .....

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان

دووشەممە ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٤

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار