کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن: حکومەت پلانی نییە بۆ جوتیاران و ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان گردبوونەوە و داوا دەکەن هاوردەکردنی بەرهەمی خەیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێران بۆ هەرێمی کوردستان رابگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەموزی 2024، کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و شەقامی سەرەکی سلێمانی - راپەڕین-یان داخست بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکانیان ساغ نابێتەوە و دەڵێن، "حکومەت پلانی نییە بۆ جوتیاران و ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان".

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، "هۆکاری گردبوونەوەی ئەو کاسبکارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرهەمی خەیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێران دێتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش وادەکات بەرهەمەکانیان سا‌غ نەبێتەوە لە بازاڕدا و تووشی زیان بن".

ئاماژەی بەوەشدا، "داواکراوە هاوردەکردنی خەیار رابگیرێت لە عێراقەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بەردەوامە و ئەمەش بۆتە زیان بۆ کاسبکارانی عەلوەکانی سلێمانی، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت بەرهەمەکانیان خراپ دەبێت و ناچار دەبن فڕێی بدەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار