دەست گیرا بەسەر 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بە مادەی هۆشبەر

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەست بەسەر 44 پەرتوکی ڕووپۆشکراو بە مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەگرێت و تۆمەتبارێک دەستگیردەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەموزی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتوکەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان (مەلزەمە) ڕووپۆشکراون بە مادەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ. 

ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەم چالاکییە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ئەنجامدرا، بازرگانان ویستویانە بە تەکنیکێکی نوێ مادە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستیبەسەردابگیریت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبار بە مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار