سبەینێ بایکۆت دەست پێدەکاتەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاڵاتی
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوام بکەن.
به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى موچه‌كانیان، فه‌رمانبه‌رانى كاره‌باى سلێمانى بڕیاریانداوه سبه‌ینێ بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ى موچه‌كانیانه‌وه نییه.
سەرچاوەیەک لە کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، وا نزیك ده‌بێتە‌وه له‌دوو مانگ، فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌شى بۆ چاره‌سه‌رى موچه دراون، هیچ ئه‌نجامێكیان نییه، بۆیه بڕیارمانداوه سبه‌ینێ بایكۆتى ده‌وام بكه‌ین.
لەم بارەیەوە، سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه وه‌كو كاره‌با بزانین، لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه هاتوه‌ته هه‌رێم‌و وردبینى له‌لیستى موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادا كرا‌و دواتر لیسته‌كان برانه‌وه به‌غدا، ئیتر ئێمه هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌مان نییه، هه‌ر زانیارییه‌كى نوێ هه‌بێت لاى وه‌زاره‌تى داراییه.
سەرچاوە، شارپرێس
