وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان، نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ن بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان، نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەدەکات.
د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی رایگەیاند، "بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان، نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکراوە، بڕیارەکە بەو جۆرەیە لەمەودوا لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمەش لەبەر ئەوەی لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە".
جێی ئاماژەپێدانە، لەبەر ئەم هۆکارانە لە ئێستادا لە جیهان کیسەی کاغەز وەک و جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت .
