نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دا، پیرۆزبایی ئاراستەی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکە کردووە دەڵێت، لەم ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
دەقی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
له يادى پازده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نيشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
وێڕاى داكۆكى له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
