بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی گاز لە دهۆک دوو منداڵ سووتان
(1).jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک لە ئەنجامی گڕگرتن و تەقینەوەی تانکییەکی گاز، دوو منداڵی تەمەنی هەشت ساڵان و نۆ ساڵان سووتان، ڕێژەی سووتاوی یەکێکیان %90 زیاترە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،25ی تەمووزی 2024، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی دهۆک بە میدیاکانی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سەربانی ماڵێک، کە هۆکارەکەی تەقینەوەی تانکییەکی گاز بووە ،دەشڵێت، تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بە داخەوە بە هۆی ئاگرەکەوە دوو منداڵ سووتاون.
دەشڵێت، ڕێژەی سووتانی یەکێك لە منداڵەکان زیاترە لە 90% و ئەوەی دیکەیان ڕێژەی سووتاوییەکەی %25 و هەردووکیان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
لەبارەی چۆنێتی ڕووداوەکەش ئەوەی خستەڕوو، ئەو دوو منداڵە لە سەربانی ماڵەکەیاندا یارییان کردووە و دەستکاریی حەنەفیی تانکیی گازەکەیان کردووە و ئاگریان کردووەتەوە و بووەتە هۆی ئەو کارەساتە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و دانانی تانکی نەوت لەبەر تیشکی خۆر جۆرە گازێک دروست دەکات و دەبێتە هۆی خێرا گڕگرتن و تەقینەوەی.
