لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "سبەینێ هەینی 26ی تەموزی 2024، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی تۆماردەکەن بەپێی ناوچەکان، بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر هەست بە فێنکی دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ناوچەکانی وەک سلێمانی، ئیدارەی سۆران، دهۆک و زاخۆ و دەوروبەریان دێتە خوار 40 پلەی سەدەی، بەڵام ئەم نزمبوونەوەی تاڕادەیەک کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، کەرکوک و خانەقین نابێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنیتەوە".

بابهتی پهیوهندیدار