نەبەرد ئەکرام: هەزار و 169 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی، 26ی تەمووزی 2024، نەبەرد ئەکرام سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی گشتی هەزار و 169 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە و ئەم هەفتەیە ناوی بەربژێرەکان بە مەبەستی وردبینی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش گۆڕانکاری لە کورسیی پەرلەمانی کوردستاندا کردووە لە 100 کورسییەوە بۆ 95 کورسی بۆ گشتی و پێنج کورسیش بۆ کۆتاکان.
جیگەی ئاماژەیە، دوو ھاوپەیمانی و 13 حیزب و 85 بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.

بابهتی پهیوهندیدار