گوندی گەڵاڵە بۆردوومانکرا و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردوومانەوە ئاگر لە گوندی گەڵاڵە کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی تەموزی 2024، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە هاوڵاتی راگەیاند، "شەوی ڕابردوو بۆردوومانی گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت كرا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی گوندەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین".
قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەشی خستەڕوو، "ئاگرەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە دوورە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە".

بابهتی پهیوهندیدار