وادەی کۆتایی هاتنی ئەو ڕەشەبایە ڕاگەیەندرا کە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بێت تاوەکو سبەینێ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "ئەو ڕەشەبایەی لە شەوی ڕابردووەوە چالاک بووە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەوە بە تایبەتی ناوچەکانی باشووری هەرێم".
بە وتەی بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بێت، "خێرایی ڕەشەباکە 15 مەترە لە هەر چرکەیەکدا کە دەکاتە 54 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا، هەروەها ئەو ڕەشەبایە بای باکووری رۆژهەڵاتە و دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم ببنەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، "ڕەشەباکە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەی پچڕ پچڕ سەرهەڵدەدات".

بابهتی پهیوهندیدار