ئەمساڵ لە سلێمانى 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە سلێمانى 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایگەیاند، "لە ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە".
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە شەشیان بیانی بوون و 11 کرێکارەکەی دیکەش خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون".
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کرێکار بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەکاتی کارکردن تووشی رووداو دەبن یان گیانلەدەستدەدەن، یان برینداردەبن و بەوهۆیەوە کەمئەندام دەبن.

بابهتی پهیوهندیدار