جارێکى دیکە دانیشتنی دادگایی دۆسێیەی شەهیدکردنی دەنیز جەودەت دواخرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى شەهید دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە 18ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە هەولێر شەهید کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسێیەى شەهید دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەى دادگا دەگەڕێتەوە بۆ داواى پارێزەرانى دۆسێیەکە.

هەروەها، لە دانیشتنەکەدا دوو لە توانباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دادوەریش بەپێى مادەى دووى تیرۆر سزاى بەندکردنى بەسەردا سەپاندوون، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە.

ڕۆژی 18ی ئەیلولی 2023 لە نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان (دەنیز جەودەت بولبون) شەهیدکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار