بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەبکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، د. سەرکار سورجی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاپۆرانیوزی راگەیاند "بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی  گوێزانی سەفەری (Disposable) کە تەنها یەک جار  بەکاربێنن، ئەم بابەتە بکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک، لەو رۆژەی کە بڕیارەکە دەرچووە دەکەوێتە واری جێبەجێکردن".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار