بەرگریی شارستانیی سلێمانی: پێشنیازمان کردوە، بۆ ئەمشەو ڕێگەی چوون بۆ شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر، داوامانكردووە ڕێگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت تاوەكو ئەو ڕەشەبا بەهێزە كۆتایی دێت كە سلێمانی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە،29ی تەمووزی 2024، ئارام عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریی شارستانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى ڕێگرى كردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه له چیاى ئه‌زمڕ كه‌وتووه‌ته‌وه پێشنیارمان كردووه كه ڕێگەى سه‌ره‌كى شاخى گۆیژه و ئه‌زمەڕ دابخرێت، ئه‌گه‌ریش پێشنیاره‌كه قبوڵ نه‌كرێت ئه‌وه تیمه‌كانمان به‌درێژایی شه‌و ده‌مێننه‌وه تاوه‌كو ڕێگرى بكه‌ن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى.
دەشڵێت، تیمەکانیان توانیویانە بەماوەیەکی کەم، ئاگرەکەی شاخی ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵبکەن و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکانی پێکهیندراوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان کردوە، بۆ ئەمشەو ڕێگەی چوون بۆ شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت.
