فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری برادۆستیان کرد
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی کوێستانی سنین لە سنووری برادۆستیان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، بە چڕی بۆردوومانی دەڤەری برادۆستیان کرد لە سنووری پارێزگای هەولێر.
بە پێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستاش، جارێکیتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، بەچڕی بۆردوومانی سنووری برادۆست کرا، بۆردوومانەکە بەتایبەتی کوێستانی سنین بەچڕی گرتووەتەوە.
بۆردوومانکردنی برادۆست لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر بۆردوومانی هەمان ناوچەی کردووەتەوە بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
جێگەی ئاماژیە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەنێکی نامۆ، لە ئاسمانی شارەدێی قەسرێ ، لە سنووری باڵەکایەتی بینراوە، تەنەکە لە فڕۆکە چووە و ڕووناکییەکی زۆری هەبووە.

بابهتی پهیوهندیدار