کۆڵبەرێک لەلایەن ئێرانەوە کوژرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی عەلی ڕەسوڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 11ی ئابی 2024، عەلی ڕەسوڵی تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی کووران سەر بە شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری دوپلوورەی سەردەشت کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە گەنجە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

عەلی ڕەسووڵی خێزاندار بووە و باوکی منداڵێکە، ئەو کۆڵبەرە گەنجەی خەڵکی شاری مەهاباد لەم دواییانەدا دانیشتووی شاری نەڵاسی سەر بە سەردەشت بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار