پۆلیس: باندێکی دزییمان لە سیتەک دەستگیرکردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەسنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووە و دانیان ناوە بە 20 تاوانی دزیكردن لەسنووری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستادا هەریەك تۆمەتباران ،( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار