هێڵی ئاسمانی سویسرا گەشتەكانی بۆ عێراق ڕاگرت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێڵی ئاسمانی سویسرا سەرجەم گەشتەكانی بۆ ئێران، عێراق، ئیسرائیل تا 13ی ئەم مانگە ڕاگرت.
بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئێران لە ئیسرائیل و ئەگەری پێكدادانی ئەو دوو وڵاتە، هێڵی ئاسمانی سویسرا سەرجەم گەشتەكانی تا 13-8-2024 ڕاگرت..
هێڵی ئاسمانی سویسرا ڕاگەیاند "تا 13ی ئابی2024 سەرجەم گەشتەكانمان بۆ عێراق و ئێران و ئیسرائیل ڕادەگرین".
بەهۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و گرووپە چەكدارەكانەوە زیاتر لە 13 هێڵی ئاسمانی جیهانی گەشتەكانیان بۆ عێراق و ئیسرائیل و ئێران و چەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەكە ڕاگرتبوو.

بابهتی پهیوهندیدار