سەرۆکی کۆمیسیۆن: هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ دڵنیایی و سەلامەتی ئامێرەکانە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانە تا هیچ گرفتێک لە کاتی هەڵبژاردنی گشتیی پەلەمانی کوردستان دروست نەبێت.
بڕیارە 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی هاوشێوەکردنی هەڵبژاردنی گشتیی لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ تاقیکردنەوە و پشکنینی ئامێرەکانە تا لە توانای پرۆگرامەکان و سەلامەتی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن دڵنیا ببینەوە.
وتیشی: زیاتر لە 150 بڕگە لە خشتە زەمەنییەی کۆمیسیۆن دانراوە و لە کاتی خۆیاندا جێبەجێکراون، ئێستا ئامادەباشی تەواومان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار